بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
English  |  کوردی  |  عربي
  هێزی تایبەتی دژەتیرۆر

هێزی تایبەتی دژەتیرۆری کوردستان، دامەزراوەیەکی فەرمی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ــە، ئەم دامەزراوەیە سەرەتا لە ساڵی 2002 لەلایەن یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان دامەزرا بە پاڵپشتی هێزە سەربازی و هەواڵگرییەکانی ئەمریکا، وەک وەڵامێك بۆ جموجوڵ و مەترسییەکانی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکانی سنوری ئیداری پارێزگای سلێمانی.

کاری سەرەکی ئەم دامەزراوەیە بریتییە لە لێکۆڵینەوە و وەڵامدانەوەی ئەو مەترسییە ناوخۆیی و دەرەکیانەی کە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان دروست دەکەن، بە فەرمی فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە و تایبەتمەندی لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچون لە ژمارەیەک جۆری تاواندا هەیە، لە نێویاندا کەیسی تیرۆر.

لێهاتوویی و کارامەیی و ئەو ئەزمونانەی هێزی دژەتیرۆر پێیدا تێپەڕێوە، وایکردووە مەودای کاری فراوان بێت و تەنها لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستان نەبێت، بەڵکو بە هاوبەشی هاوپەیمانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، مەودوای کارەکانی تەواوی عێراق و دەرەوەی عێراقیشی گرتووەتەوە.

ساڵی 2014 کاریگەری بەهێزی دژەتیرۆر دەرکەوت، کاتێک دوای داگیرکردنی شاری موسڵ لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام (داعش) و گۆڕینی ئاراستەی هێرشەکانی ئەو ڕێکخراوە لە ڕۆشتن بەرەو ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی ژمارەیەک هێز بەرگریان لە ناوچە کوردستانییەکان پێنەکرا و سەنگەرەکانیان چۆڵکرد و بەبێ بەرگری ڕادەستی تیرۆرستانیان کرد، هێزی دژەتیرۆر بووە سەنگەری بەرگری لە کوردستان بە گشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی و لە ماوەیەکی کەمدا توانی شارۆچکەی مەخموور بگرێتەوە و ئارامی بگەڕێنێتەوە بۆ پایتەخت.

بەدرێژایی ساڵانی جەنگ هێزی دژەتیرۆر کاریگەریی خۆی لە جەنگی دژ بە تیرۆرستان سەلماند و سەرەڕمی هێرشە زەمینییەکان و هەواڵگرییەکان بووە توانیویەتی سەنگەرەکانی دوژمن تێکبشکێنێت، لەو میانەیەشدا ڕێگەیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە زەمینییەکانی دیکە خۆشکردووە بەمەبەستی ئەوەی بە کەمترین زیان ناوچەکانی ژێر دەستی داعش کۆنترۆڵ بکەنەوە.

هێزی دژەتیرۆر دوای کۆتایهێنان بە خەلافەتی ئیسلامیی لە عێراق و کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ، لە سوریا و بە هاوبەشی هاوپەیمانان بەشداربوون لە ڕووخاندنی کۆتا پێگەی خەلافەتەکە لە ناوچەی با‌غۆز.

لە ئێستادا کاری سەرەکی هێزی دژەتیرۆر لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و دەستگیرکردن و ڕادەستکردنی پاشماوە و شانە نوستووەکانی تیرۆرستانە لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

 

 

 

 

 

 

 

 

The Kurdistan Special Counter-Terrorism Group (CTG) is an official department of the Kurdistan Regional Government (KRG). It was established in 2002 by the Patriotic Union of Kurdistan (PUK) with the support of US military and intelligence forces In response to the movements and threats of (Ansar al-Islam) terrorist organization in Halabja and Hawraman.

 

Its main task is to investigate and respond to internal and external threats to the security of the Kurdistan Region. It has official arrest warrants and specializes in investigating several crimes, including terrorism cases.

 

The skills, efficiency, and experience of the counter-terrorism group have expanded the scope of work within the Kurdistan Region to work throughout Iraq and abroad  in partnership with local and international allies.

 

In 2014, the strong CTG impact became apparent after the occupation of Mosul by the Islamic State of Iraq and the Levant (ISIL) and the shift of its attacks from central and southern Iraq to the Kurdistan Region.

 After several forces fled, could not defend the Kurdish areas, left their positions, and handed over to the terrorists without defense, CTG became the defense position KRI and Specially Erbil and soon managed to capture the town of Makhmur and restore peace to the capital. 

Throughout the years of war, the counter-terrorism forces have proved their effectiveness in the fight against terrorists and have defeated the enemy's ground attacks and positions, paving the way for the Peshmerga forces and other ground forces to regain control of areas under ISIS control.

 

After the end of the Islamic Caliphate in Iraq and the recapture of Mosul, the counter-terrorism forces in Syria and together with the coalition, participated in the destruction of the last position of the caliphate in the BaGhoz region.

 

Currently, the main task of the counter-terrorism force within the framework of the General Directorate of Counter-Terrorism is conducting joint operations and arresting and handing over the remnants and sleeping cells of terrorists in the Kurdistan Region and Iraq.

 

 

 

 

 

جهاز مكافحة الإرهاب (CTG) هي دائرة رسمية في حكومة إقليم كردستان، تأسس عام 2002 من قبل الاتحاد الوطني الكردستاني بدعم من الجيش والمخابرات الأمريكية رداً على تحركات وتهديدات تنظيم (أنصار الإسلام) الإرهابي في حلبجة وهورامان.

 

وتتمثل مهمتها الرئيسية في التحقيق والرد على التهديدات الداخلية والخارجية لأمن إقليم كوردستان. لديها مذكرات توقيف رسمية ومتخصصة في التحقيق في العديد من الجرائم، بما في ذلك قضايا الإرهاب.

 

لقد أدت مهارات وكفاءة وخبرة مجموعة مكافحة الإرهاب إلى توسيع نطاق العمل داخل إقليم كوردستان للعمل في جميع أنحاء العراق وفي الخارج بالشراكة مع الحلفاء المحليين والدوليين.

 

في عام 2014 ، أصبح التأثير القوي لقوات مكافحة الإرهاب واضحًا بعد احتلال الموصل من قبل الدولة الإسلامية في العراق والشام (داعش) وانتقال هجماتها من وسط وجنوب العراق إلى إقليم كردستان.

  بعد أن هربت عدة قوات ، ولم تتمكن من الدفاع عن المناطق الكردية، وتركت مواقعها ، وسلمت للإرهابيين دون دفاع، دافع CTG عن اربيل وسرعان ما تمكنت من الاستيلاء على بلدة مخمور وإعادة امن و السلام إلى العاصمة.

على مدار سنوات الحرب ، أثبتت قوات مكافحة الإرهاب فعاليتها في محاربة الإرهابيين وهزمت هجمات ومواقع العدو البرية، مما مهد الطريق لقوات البيشمركة والقوات البرية الأخرى لاستعادة السيطرة على المناطق الخاضعة لسيطرة داعش.

 

بعد انتهاء الخلافة الإسلامية في العراق واستعادة الموصل، شاركت قوات مكافحة الإرهاب في سوريا والتحالف في تدمير آخر موقع للخلافة في منطقة باغوز.

 

حاليا ، المهمة الرئيسية لقوة مكافحة الإرهاب في إطار المديرية العامة لمكافحة الإرهاب هي القيام بعمليات مشتركة واعتقال وتسليم فلول وخلايا نائمة من الإرهابيين في إقليم كوردستان والعراق.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved