بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
English  |  کوردی  |  عربي

فشارەکانی سەر حکومەتی بەڕیتانیا بۆ وەستاندنی هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل زیاد دەکات

2024-03-27
فۆتۆ: 
فشارەکانی سەر حکومەتی بەڕیتانیا بۆ وەستاندنی ھەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل زیاد دەکات

فشارەکانی پەرلەمانی بەریتانیا لەسەر حکومەتی ئەو وڵاتە زیاد دەکات بۆ قەدەغەکردنی ھەناردەی چەک لە بەریتانیاوە بۆ ئیسرائیل، بە تایبەت دوای ئەوەی کە ئیسرائیل پابەندی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان نەبوو بۆ پابەندبوون ئاگربەست.

جگە لەوە حکومەتی بەڕیتانیا ڕووبەڕووی ڕەخنە و لۆمەی ڕای گشتیی ئەو وڵاتە بووەتەوە دەربارەی پێشێلکاری یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی کە ئیسرائیل لە غەززە ئەنجامیداوە و بەشێکی بەو چەکانە بووە کە لە بەریتانیاوە ھەناردەی ئیسرائیل کراوە.

بەپێی بنکۆڵکارییەکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە غەززە ئەنجامیداوە، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، فڕۆکەیەکی F-١٦ کە پارچەکانی لە بەریتانیاوە ھاوردەکرابوون و لەلایەن ئیسرائیلەوە بەکاردەھات، بووەتە ھۆی کوژرانی ژمارەیەک پزیشکی بەڕیتانی لە غەززە.

ئەم فشارانە لە دوای ئەوەھات کە ئەنجومەنی ئاسایش ڕۆژی دووشەممە دەنگیدا لەسەر بڕیارێک بۆ ئاگربەست لە غەززە، کە ئەمە بڕیارێک بوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە توندی دژی وەستایەوە و سەردانێکی خۆی بۆ واشنتن ھەڵوەشاندەوە وەک وەڵامێک بۆ دەنگنەدانی ئەمریکا لە بەرژەوەندی ئیسرائیل لە ئەنجومەنی ئاسایش.
 

 

 


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved