بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
English  |  کوردی  |  عربي

دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێکی بۆ لەناوبردنی داعش و مۆڵەکانیان ئەنجامدا

2024-09-17
فۆتۆ: 
دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێکی بۆ لەناوبردنی داعش و مۆڵگەکانیان ئەنجامدا

دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێکی بۆ لەناوبردنی داعش و مۆڵگەکانیان ئەنجامدا

لە درێژەی هەوڵ و چالاکییە بەردەوامەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق، پاش کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری ورد و دروست، ئۆپەراسیۆنێکی بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش لە سنوری پارێزگای کەرکوک ئەنجامدا.

 

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا توانرا ژمارەیەک مۆڵگە و حەشارگەی پاشماوەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش لەناوببرێت و ڕێگری بکرێت لە بەکارهێنانی ئەو ناوچانە وەک پەناگەیەک.

 

دژەتیرۆر و هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی بەردەوامدەبن لەم چالاکیانە تا لەناوبردنی دوایین ئەندامی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان لە کوردستان و عیراق.

 

 

 


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved