بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
English  |  کوردی  |  عربي

دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق تیرۆرستێک دەستگیردەکەن

2024-10-24
فۆتۆ: 
دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق تیرۆرستێک دەستگیردەکەن

پاڵپشت بە زانیاری ھەواڵگری ورد و بەدواداچوون، بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنوری حەویجە ئەنجامدا.

لە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکەدا توانرا تیرۆرستێکی داواکراو بەناوی (س.ح.ل) لەدایکبووی ١٩٧١ دەستگیربکرێت، ناوبراو پێشینەی کاری ھەیە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش، جیا لەوەی وەک چەکدارێک بەشێک بووە لە (دیوانی جوند) لە چەند بەشێکی جیای ڕێکخراوەکەش کاریکردووە.

پاش دەستگیرکردنی ڕاستەوخۆ ڕادەستی یاسا کرا بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەری.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە ھاوبەشیی لەگەڵ ھاوپەیمانە ناوخۆیی و نێودەوڵەوتییەکانمان، بەردەوامدەبێت لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی بە مەبەستی کۆتاییھێنان بە پاشماوە و شانە نوستووەکانی تیرۆرستان لە سەرانسەری ھەرێمی کوردستان و عێراق.
 

 

 

 


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved