دژەتیرۆر سەرکردەیەکی داعش لە کەرکوک دەستگیردەکات
دژەتیرۆر سەرکردەیەکی داعش لە کەرکوک دەستگیردەکات
بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی کەرکوک، بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری کەرکوک، بە پاڵپشتی یەکەی سواتی پۆلیسی کەرکوک، توانی لە ئۆپەراسیۆنێکدا سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە سنوری ناحیەی شوان دەستگیربکات.
تیرۆرستی داواکراو بەناوی (ع ،م ،ئـ) کە سەرکردەی رێکخراوەکە بووە لە بەناو ویلایەتی دیجلە، لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوبووە.
پێشتر، ئەو تیرۆرستە ئەندام بووە لە بەشێکی رێکخراوەکە بەناوی دیوانی جوند لە بەناو ویلایەتی دیجلە، دواتر بووەتە بەرپرسی ویلایەتەکە و بەشداری لە چەندین ئۆپەراسیۆنی دژ بە هێزە ئەمنییەکان کردووە، لە پاشاندا هەڵهاتووە بۆ پارێزگای کەرکوک و لە شانە نوستووەکاندا کاریکردووە.
لە ئێستادا تۆمەتبار دەستگیرکراوە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنە یاساییەکان لە بەرامبەری.