دژەتیرۆر و هاوپەیمانان تیرۆرستێک دەستگیردەکەن
لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی ھێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە سنوری چەمچەمال، توانرا تیرۆرستێک دەستگیربکرێت.
تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (ا،ی،م،ن) لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٢ی پارێزگای دیالە، پێشینەی کاری تیرۆرستیی ھەبووە لەناو ھەردوو ڕێکخراوی تیرۆرستیی ئەلقاعیدە و دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش)، لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراوبوو بە ماددەی ٤ی تیرۆر.
پاش دەستگیرکردنی، دەستبەجێ ڕادەستی یاساکرا بە مەبەستی سزادانی