دژەتیرۆر و ھاوپەیمانان تیرۆرستێک دەستگیردەکەن
لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی ھێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەولەتی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش، لە سنوری ڕانیە توانرا تیرۆرستێک دەستگیربکرێت
تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (ھـ، ح ، م) خەڵکی نەینەوا، پێشینەی کاری ھەبووە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش و بە ماددەی ٤ی تیرۆر لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراوبووە.
پاش دەستگیرکردنی، دەستبەجێ ڕادەستی یاسا کرا بە مەبەستی سزادانی.