بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
English  |  کوردی  |  عربي

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیرکردنی تیرۆرستێک ڕادەگەیەنێت

2024-05-01
فۆتۆ: 
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیرکردنی تیرۆرستێک ڕادەگەیەنێت


لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەسەرپەرشتی ھێزەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و بە ھاوبەشی لەگەڵ فەوجی مغاویری سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و ھێزی سواتی سەر بە پۆلیسی کەرکوک، توانرا تیرۆرستێکی داواکراو دەستگیربکرێت.

تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (ھـ.م.ێ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٥ناوبراو ساڵی ٢٠١٤ لە ڕێگەی بەرپرسی سەربازیی کەرتی ڕەشاد بەیعەتی بە ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش) داوە، پاشان لە دیوانی جوندی ڕێکخراوەکە وەک شەڕکەرێک لە کەتیبەی (عپمان بن عفان) لە کەرتی ڕەشاد بەشداریکردووە لە چەندین شەڕدا دژی ھێزە ئەمنییەکان.

دوای ڕوخانی دواھەمین پێگەی ڕێکخراوەکە لە عێراق، تیرۆرستی ناوبراو دەچێتە شاری کەرکوک نیشتەجێبێت، تا ساتی دەستگیرکردنی لە پەیوەندی و کاردا بووە لەگەڵ بەرپرسانی کەرتی ڕیاز و ڕەشاد، پاش دەستگیرکردنی، ڕادەستی یاسا کرا بەمەبەستی سزادانی.
 

 

 


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved