دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
پاڵپشت بە زانیاری ھەواڵگری دروست و وورد و چاودێری بەردەوامی ھێزەکانی دژەتیرۆر، دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، شەوی ٠٥-٠٥-٢٠٢٤ بە فڕۆکەی تایبەتی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوبەری گشتیی دژەتیرۆر، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەش لە نێوان ھێزەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش ئەنجامدرا.
لەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتەدا تواندرا ٣ تیرۆرست لە سنووری چەمچەماڵ دەستگیربکرێن.
تیرۆرستانی دەستگیرکراو بەناوەکانی (ع،ە،ن) لەدایکبووی ١٩٩٦، (ع،ا،ح) لەدایکبووی ٢٠٠٠، (م،ح،م) لەدایکبووی ١٩٨٦ کە سەرجەمیان خەڵکی موسڵن و پێشینەی کاریان لەناو ڕێکخراوە تیرۆرستییەکاندا ھەبووە و لە سنووری چەمچەماڵ نیشتەجێبوون.
پاش دەستگیرکردنیان، دەستبەجێ ڕادەستی یاسا کران بە مەبەستی سزادانیان.