لە درێژەی کاروچالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و سەلامەتی سەروماڵی هاوڵاتیان، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، توانرا تیرۆرستێکی داواکراو دەستگیربکرێت.
تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (ا، هـ ، ع) لەدایکبووی ساڵی 1998 شارۆچکەی سەعدییە، ناوبراو لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بە ماددەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داواکراوبوو.
پێشینەی کاری تیرۆرستیی هەبووە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش)، پاش ڕووخانی دوا پێگەی داعش لە عێراق ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و لەبەرگی کاری شوانکاریدا خۆی حەشارداوە، بەڵام نەیتوانی خۆی لە چاوی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بشارێتەوە و دەستگیرکرا.