دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
لە درێژەی کار و چالاکییەکان بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و سەروماڵی ھاوڵاتییان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر لە قەزای چەمچەماڵ تیرۆرستێک دەستگیردەکات.
تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (ل، ێ، ع) لەدایکبووی ساڵی ١٩٨١ بە رەچەڵەک خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدین-ە و لە قەزای چەمچەماڵ خۆی حەشاردابوو.
ناوبراو پێشینەی کاری تیرۆرستیی ھەبووە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، توانرا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەلایەن ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر CTG دەستگیربکرێت.