بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
English  |  کوردی  |  عربي

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر بەسەردەکاتەوە

2023-06-08
فۆتۆ: 
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر بەسەردەکاتەوە

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر بەسەردەکاتەوە

 

ئەمڕۆ 8ی حوزەیرانی 2023، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کرد.

 

لە دیدارێکدا، باس لە دوایین گۆڕانکاریە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و هەماهەنگی هێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆر لەگەڵ هێزەکانی سەر بە حکومەتی فیدراڵ کرا بۆ ڕاوەدونان و لەناوبردنی پاشماوەی گروپە تیرۆرستییەکان و مەترسیەکانیان.

 

وێڕای بەرزڕاگرتنی ڕۆڵی دژەتیرۆر لە پاراستنی سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق، لای خۆیەوە، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پشتیوانی خۆی بۆ تەواوی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر  و تەواوی فەرماندەکانی دووپاتکردەوە.

 

 


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved