بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
English  |  کوردی  |  عربي

دژەتیرۆر و هاوپەیمانان و دژەتیرۆری عێراق تیرۆرستێک دەستگیردەکات

2024-08-13
فۆتۆ: 
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان و دژەتیرۆری عێراق تیرۆرستێک دەستگیردەکات

لە درێژەی کار و چالاکی بەردەوامی هێزەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بۆ لەناوبردنی پاشماوە و شانە نوستووەکانی تیرۆرستان، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ‌هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، دەزگای دژەتیرۆری عێراق، هێزەکانی هاوپەیمانان توانرا تیرۆرستێک لە سنوری قەزای داقوق دەستگیربکرێت.

 

تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (م،ا،ح) لەدایکبووی ساڵی 1989، پێشتر لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش) کاریکردووە، پاش ڕووخانی دوا پێگەی ڕێکخراوەکە لە عێراق بەرەو پارێزگای کەرکوک هەڵهاتووە و لە قەزای داقوق نیشتەجێبووە و کاری شوانیی و جوتیاریی کردووە.

 

تیرۆرستی دەستگیرکراو بە ماددەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە دادگاکانی عێراق داواکرابوو، دەستبەجێ پاش دەستگیرکردنی ڕادەستی یاسا کرا بە مەبەستی سزادانی.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved