بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
English  |  کوردی  |  عربي

ڤلادیمێر پوتن: هەرکەسێک لە پشت هێرشەکەی مۆسکۆوە بێت، باجەکەی دەدات

2024-03-23
فۆتۆ: 
ڤلادیمێر پوتن: هەرکەسێک لە پشت هێرشەکەی مۆسکۆوە بێت، باجەکەی دەدات

لە یەکەم لێدوانیدا سەبارەت بە ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی مۆسکۆ، ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەوانەی تێوەگلابوون لەو ھێرشە تیرۆرستیە دەیانویست بەرەو سنوری ڕووسیا-ئۆکراینا ڕابکەن و لەوێ دەروازەی ھەڵھاتنیان بۆ کرابوویەوە،

وتیشی دەزگا ئەمنییەکان بە وردی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن تا دەگەنە سەرچاوەی سەرەکی ئەم کردەوە تیرۆرستیە، ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون سزادەدرێن و ھەرکەسێکی دیکەش لەپشتی ئەم ڕووداوە بێت بە سزای خۆی دەگات.

ڕاشیگەیاند کە ڕووسیا بە دۆخی زۆر سەختتردا تێپەڕیووە و کارێکی وەک ئەمە نابێتە ھۆی تێکدانی ئاسایشی وڵاتەکە.

شەوی ھەینی لە شاری مۆسکۆی ڕووسیا لە ناو ھۆڵێکی ئاھەنگگێڕان، لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە دەستڕێژی گوولە لە ئامادەبوان کران و لانی کەمی ١٤٣ گیانیانلەدەستداوە و دەیانی دیکەش برینداربوون.

باڵی خۆراسانی ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەرپرسیارێتی خۆی لە ھێرشەکە ڕاگەیاند.
 


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved