ئەمریکا : سێ درۆن و حەوت موشەکی حوسیەکانمان لەناوبرد
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، کە لە ماوەی کاتژمێر ٠١:٠٠ دوای نیوەڕۆ بۆ ٠٧:٤٠ خولەکی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە کاتی سەنعا، ھێزەکانیان توانیویانە ٧ موشەکی دژە کەشتی و ٣ درۆن و ٣ کۆگای چەکیان لەناوبردووە کە خاوەندارێتی بۆ حوسییەکان دەگەڕێتەوە.
وەک فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنانە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ئاوی نێودەوڵەتییە تا کەشتییە ئەمریکی و بازرگانییەکان بە سەلامەتی پێیدا تێپەڕبن.