بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
English  |  کوردی  |  عربي

عێراق ڕادار و سیستمی بەرگریی دەكڕێت

2024-03-18
فۆتۆ: 
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان: لیژنەی تەکنیکی و سەربازیمان ناردوەتە چەندین وڵات بۆ کڕینی سیستمی بەرگری ئاسمانیی


لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە سەرقاڵی کڕینی سیستمی ڕادار و بەرگری ئاسمانیین، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین لیژنەی تەکنیکی و سەربازیی نێردراوەتە ژمارەیەک وڵات بۆ کڕینی ئەو سیستمانە.

ھەروەھا وتیشی دەمانەوێت سیستمی ڕادار بەشێویەکی گشتیی جێگیربکەین کە لە ڕاداری بچووک و ناوەند و دوورمەودا لەخۆدەگرێت،  ئاماژەشی بەوەدا کە فەرماندەیی بەرگری ئاسمانیی توانای توانای ئاشکراکردنی ڕاداریی و بەدواداچوونی ھەیە بۆ ئەو فڕۆکانەی لە سنوری ئاسمانی عیراقدان.

ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراقیش ئاشکرای کرد کە قۆناغی یەکەم کڕینی ٤ ڕاداری GM٤٠٣  کە بەرھەمی کۆمپانیای تالیسی فەڕەنسیدایە، ژێرخانیش بۆ جێگیرکردنی ڕادارەکان و سیستمەکانی بەرگری لە ھەریەکە لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکوک، بەغداد و دیوانییە لەگەڵ ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکان لە فڕۆکەخانەی بارەگای فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی، کە تێچووەکەی ١٦٠ ملیۆن یۆرۆیە

ھەروەھا قۆناغی دووەم بریتیە کڕینی ١٤ ڕادار بۆ ئاشکراکردنی تەنە نزمفڕەکان بە بڕی ٧٠٠ ملیۆن یۆرۆ کە تا ئێستا بڕی ١٠٠ ملیۆنی دراوە، ھەروەھا سیستمێکی موشەکیی بەرگری ئاسمانی بە مەودای ١٠٠ کیلۆمەتر و بە بڕی ٤.٥ ملیار یۆرۆ پێشنیار کراوە بۆ ئەوەی لەلایەن عێراقەوە بکڕدرێت، کە ئەم سیستمە دەکرێت مەوداکەی زیاتربکرێت بەو مەرجەی عێراق ١.٢ ملیار یۆرۆی دیکە بدات.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved