بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
English  |  کوردی  |  عربي

سەرەڕای دژایەتی ئەمریکا، ئیسرائیل سوورە لە هێرش بۆ سەر ڕەفح

2024-03-24
فۆتۆ: 
سەرەڕای دژایەتی ئەمریکا، ئیسرائیل سوورە لە هێرش بۆ سەر ڕەفح

ھەرچەندە ئەمریکا دەیەوێت ڕێگری لە ھێرشی زەمینی بۆ سەر ناوچەیی سنوریی ڕەفح بکات لە غەززە، بەڵام ئیسرائیل ڕەفح بە ئامانجی سەرەکیی دەبینێت و ناوەستێنرێت.

بەپێی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بەرپرسانی ئەمریکا ترسی ئەوەیان ھەیە ئۆپەراسیۆنەکە بگۆڕێت بۆ کوشتارگەیەکی دیکە و ھێندەی دیکە توڕەیی جیھانیی سەبارەت بە جەنگی ئیسرائیل-غەززە زیاد بکات.

ڕۆژی ھەینی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بە پشتیوانی ئەمریکا یان بێ پشتیوانی ئەمریکا، سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی ڕەفح ئەنجامدەدات، چونکە ھیچ ڕێگایەک نییە بۆ بەزاندنی حەماس جگە لە چوونە ڕەفح و لەناوبردنیان.

ئیسرائیل چەندین جار ڕایگەیاندووە کە ساڵانێکە بزووتنەوەی حەماس دەروازەی سنوریی ڕەفح لەنێوان غەززە-میسر بۆ ھێنانەناوەوەی چەک بەکاردەھێنێت.

یاکوف ئەمیدرور، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی پێشووی بنیامین ناتانیاھۆ ڕایگەیاند کە لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەری پارساڵەوە، ڕای گشتیی ئیسرائیلیی پشتیوانیی لەناوبردنی حەماس دەکەن و گرنگیش نیە لایان باجەکەی چەند ڕۆحی ئیسرائیلیی و فەلەستینییەکان بێت.
 


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved