دژەتیرۆر و هاوپەیمانان لە سنوری زنانە کێوماڵیان ئەنجامدا
لەچوارچێوەی ئەرک و هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ لەناوبردنی پاشماوە و شانەکانی تیرۆرستان، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان، ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنوری زنانە ئەنجامدا بە مەبەستی کێوماڵکردنی ناوچەکە و پاککردنەوە و لەناوبردنی مۆڵگە و حەشارگەکانی تیرۆرستان.
لە هەڵمەتەکەدا توانرا ناوچەیەکی بەرفراوان پاکبکرێتەوە و دەستبگیرێت بەسەر پاشماوەکانیاندا و مەترسیی گروپە تیرۆرستییەکان لەو سنورە نەهێڵدرێت.