بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
English  |  کوردی  |  عربي

باڵیۆزی ئەمریکا : ‌هێشتا داعش مەترسییە بۆ سەر عێراق

2024-03-25
فۆتۆ: 
باڵیۆزی ئەمریکا : ‌ھێشتا داعش مەترسییە بۆ سەر عێراق

لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئالینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، ھێشتا ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامی مەترسییە لەسەر عێراق و کارەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ لەناوبردنی ئەو ڕێکخراوە ھێشتا تەواونەبووە.

ڕاشیگەیاند کە دەمانەوێت گرەنتی ئەوە وەربگرین کە ھێزە عێراقییەکان دەتوانن ڕووبەڕووی داعش ببنەوە و بەشێوەیەکی ھەتاھەتایی لەناویببەن.

سەبارەت بە ھێرشەکەی ھەینی ڕابردووی مۆسکۆ کە لقی خۆراسانی ڕێکخراوی تیررۆستی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە ئەستۆیگرت، باڵیۆزی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەم ھێرشانە سەلمێنەری ئەوەیە کە ھێشتا ئەو ڕێکخراوە مەترسیی ھەیە و پێویسمان بە کاری ھاوبەشی بەھێزە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی.

وا بڕیارە سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی ١٥ی مانگی داھاتوو سەردانی ئەمریکا بکات بە مەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە داھاتووی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و ھەروەھا چاکسازییە داراییەکان.

بەپێی وتەی باڵیۆزی ئەمریکا کۆتاییھێنان بە کارەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاتی پێویستە و کارێک نییە بە خێرایی کۆتاییبێت
 


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved