دژەتیرۆر چەند تیرۆرستێکی داعش لە شارەزوور دەستگیر دەکات
لە ئۆپەراسیۆنێکی وردی هەواڵگریدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر توانی ژمارەیەک تیرۆرستی داعش لە سنووری شارەزوور دەستگیربکات، ئۆپەراسیۆنەکە دوای چاودێری و بەدواداچوونی ورد ئەنجامدرا.
تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینن و لە کاتی دەسەڵاتی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعشدا لە چەندین پۆستی جیاوازدا کاریان کردووە، تۆمەتبارەکان لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی و پێشێلکاری مافی مرۆڤدا دەستیان هەبووە.
هێزەکانی دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکی خێرا و بێ زیاندا توانییان تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەن و ڕادەستی دادگای تایبەتمەندیان بکەن بۆ لێپێچینەوەی یاسایی.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ دەستگیرکردن و لەناوبردنی هەموو تیرۆرستان و شانە نوستووەکانی داعش لە سەرانسەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان