دژەتیرۆر تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیردەکات
دژەتیرۆر تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیردەکات
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، دژەتیرۆری عێراق، هێزەکانی هاوپەیمانان، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، توانرا تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیربکرێت
تۆمەتبارەکە بەناوی (ع.ح.م) لەدایکبووی ساڵی 1986ی پارێزگای بابل، لەلایەن دادگاکانی عێراق داواکرابوو بە ماددەی 4ــی تیرۆر.
دەستبەجێ دوای دەستگیرکردنی، ڕادەستی یاسا کرا بە مەبەستی سزادانی.