دژەتیرۆر دوو تۆمەتباری داواکراو دەستگیردەکات
هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری چەمچەماڵ ئەنجامدا.
لەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەدا، توانرا دوو تۆمەتباری داواکراو بەناوەکانی (ح.ا.ع) لە دایکبووی 2002 – موسڵ و (خ. ث.ش) لەدایکبووی 1996 – موسڵ دەستگیربکرێن کە بە ماددەی 4ـی تیرۆر لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکرابوون.
دوای دەستگیرکردنیان ڕادەستی یاسا کران بە مەبەستی سزادانیان.