بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
English  |  کوردی  |  عربي

بەڕێوبەری گشتیی دژەتیرۆر بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربونی فەرماندەى نوێى فەرماندەیى پێشمەرگەى بەرگرى و فریاکەوتن

2023-11-13
فۆتۆ: 

ئەمڕۆ دووشەممە، 13 تشرینی دووەمی 2023، وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوبەری گشتیی دژەتیرۆر بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی فەرماندەی فەرماندەیى پێشمەرگەى بەرگرى و فریاکەوتن

لە ڕێوڕەسمێکدا کە بەڕێزان "مستەفا چاوڕەش" فەرماندەی هێزەکانی ۷۰، لیوا روکن "عومەر ساڵح حەسەن" سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی ۷۰، "وەهاب هەڵەبجەیی" بەڕێوەبەری گشتی دژە تیرۆری کوردستان CTG و لیوا "خاڵە کاکەمەند" و لیوا روکن "ڕزگار جەبار محمد قادر" و "پۆڵۆ شاڵاو عەلی عەسکەری" بەرپرسی هەوڵگری هێزەکانی ۷۰ و ژمارەیەک لە فەرماندە وئەفسەرانی پلە باڵای هێزەکانی ۷۰ و فەرماندەیى پێشمەرگەى بەرگرى و فریاکەوتن و بەرپرسانی حیزبی و حکومی بەشداربوون، ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕی فەرماندەی فەرماندەیى پێشمەرگەى بەرگرى و فریاکەوتن لەبارەگای فەرماندەیى پێشمەرگەى بەرگرى و فریاکەوتن بەڕێوەچوو.

بەڕێز "مستەفا چاوڕەش" فەرماندەی هێزەکانی ۷۰ تیشکی خستە سەر گرنگی فەرماندەیى پێشمەرگەى بەرگرى و فریاکەوتن لە پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان، هەروەها ڕۆڵی بەڕێز لیوا "خاڵە کاکەمەند"ی وەک فەرماندەی ئەو هێزەی بەرز نرخاند کە لەماوەی ڕابردوودا ماندو نەناسانە تەمەنێک خەبات و خزمەتی کردوە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و گەلی کورد، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ لیوا روکن "ڕزگار جەبار محمد قادر" خواست کە وەک فەرماندەی نوێی فەرماندەیى پێشمەرگەى بەرگرى و فریاکەوتن دەست بەکاربوو

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved