بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
English  |  کوردی  |  عربي

ساڵیادی سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا

2023-12-10
فۆتۆ: 
6 ساڵ لەمەوبەر، دوای ئازادکردنی دوایین ناوچە کە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە داگیرکرابوو، سەرکەوتنی کۆتایی بەسەر ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستییەدا ڕاگەیاندرا.

6 ساڵ لەمەوبەر، دوای ئازادکردنی دوایین ناوچە کە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە داگیرکرابوو، سەرکەوتنی کۆتایی بەسەر ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستییەدا ڕاگەیاندرا.

لەپێناو ئەم سەرکەوتنە مێژووییە بەسەر تیرۆردا، گەلی کوردستان و عێراق قوربانییەکی زۆریان بەخشی و ئەنجامی ساڵانێکی زۆر جەنگ و دەیان هەزار شەهید و بریندار بوو.

بێگومان لە یەکەم ڕۆژەوە، وڵاتانی دراوسێ و هەرێمیی و جیهان هاوکاری مرۆیی و سەربازییان گەیاندە دەست هێزە کوردیی وعێراقییەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش، هاوپەیمانان پشت و پەنایەکی بە‌هێز بوون لەو جەنگەدا، بەڵام ئەوەی ڕاستییە و دەبێت هەمووان درکی پێبکەن ئەوەیە کە سەرکەوتن لەو جەنگە سەپێنراوەدا، ئەنجامی یەکگرتوویی و یەک هەڵوێستی بوو، ئەوەشی بۆ سەلماندین کاتێک دەستمان لەناو دەستی یەکە، هیچ دوژمنێک توانای ئەوەی نییە بەرامبەرمان بوەستێت.

 

بە شانازییەوە هێزی دژەتیرۆر – CTG قارەمانانە توانی لەو جەنگەدا خۆی بسەلمێنێت و ببێتە سەرە ڕمی هێرشەکان و قەڵغانی پاراستنی کوردستان، ڕۆژێک لە هەولێر و ڕۆژێک لە کەرکوک، تا دەگاتە مەخمور و جەلەولا و خانەقین و دەیان ناوچەی دیکە، دژەتیرۆر هەردەم لە ئامادەباشیدابووە بۆ قوربانیدان لەپێناو پاراستنی خاکەکەمان لە دەستی نەیارانی ژیان و ئاشتیی.

 

دەست بە سنگەوە دەگرین بۆ سەرجەم شەهیدانی دەستی تیرۆر و لە خودای گەورە داواکارین شیفا بۆ برینداران و شەهیدە زیندووەکان بنێرێت.

 

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved