دژەتیرۆر دوو تیرۆرست لە کەرکوک دەستگیردەکات
پاش بەدواداچوون پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد، هێزەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، بە هاوبەشیی لەگەڵ هێزی هێرشبەری سەر بە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک و هێزی مغاویری سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک، ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا.
لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەدا توانرا دوو تیرۆرست دەستگیربکرێن کە پێشینەی کاری تیرۆرستیان هەبووە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش.
تیرۆرستی یەکەم بە ناوی (ج، س، ض)، لەدایکبووی ساڵی 1993ــی ناحیەی ڕەشاد، لەناو ڕێکخراوی تیرۆستیی داعش، بەشداری خولی سەربازی و شەرعی بووە، هەروەها لە دیوانی جوندی ڕێکخراوەکە کاری کردووە و بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆرستیی کردووە دژی هێزە سەربازییەکان
تیرۆرستی دووەم بەناوی (ع،ک، ض) لەدایکبووی ساڵی 2003ــی ناحیەی ڕەشاد، لە ساڵی 2014 و لە تەمەنێکی کەمەوە، خراوەتە کەتیبەی ئەشبالی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش، پاشان بە هەمانشێوەی باوک و مامەکانی بووەتە بەشێک لە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش و بەشداری چەندین کردووەی تیرۆرستیی کردووە.