بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
English  |  کوردی  |  عربي

وەزارەتی بەرگری عێراق: بە هاوکاری دژەتیرۆر لە سلێمانی 4 تیرۆرستمان دەستگیرکرد

2023-12-27
فۆتۆ: 
وەزارەتی بەرگری عێراق: بە هاوکاری دژەتیرۆر لە سلێمانی 4 تیرۆرستمان دەستگیرکرد

بەڕێوبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق، دەستگیرکردنی 4 تیرۆرست ڕادەگەیەنێت

 

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوبەرایەتییەکە، لە بەدواداچوونی بەردەوام بۆ دەستگیرکردنی لە یاسادەرچووان و تیرۆرستان، پاش دەستکەوتنی زانیاری هەواڵگری ورد سەبارەت بە بوونی ژمارەیەک تیرۆرستی داواکراو کە تێوەگلابوون لە ژمارەیەکی زۆر کاری تیرۆرستی ، بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر لە سلێمانی، توانرا 4 کەس لەو داواکراوانە دەستگیربکرێن.

 

ئەو کەسانە ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش بوون و لە دیارترین ئەو کارە تیرۆرستیانەی بەشداربوون تێیدا بریتین لە (هێرشکردنە سەر بنکەی سپایکەر، ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، تەقینەوە لە بەغداد)  سەرجەمیان بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوبوون و ڕێکاری یاساییان لەگەڵدا دەگیرێتەبەر.

 

 

 


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved