دژەتیرۆر بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
دژەتیرۆر بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
پاڵپشت بە زانیاری وردی هەواڵگیری، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر ، توانرا بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێت، هەروەها دەستبگیرێت بەسەر بڕی 17 کیلۆ و 700 گرام لە ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ.
تۆمەتباری دەستگیرکراو بەناوی (س،ع،م) لەدایکبووی ساڵی 1989، پێشینەی تاوانی هاوشێوەی هەبووە و چەند جارێکی دیکە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە.
پاش دەستگیرکردنی، ڕادەستی یاسا کرا بە مەبەستی سزادانی.