دژەتیرۆر و هاوپەیمانان دوو تیرۆرست دەستگیردەکەن
پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەکانی هاوپەیمانان، لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، دوو تیرۆرستی داواکراو دەستگیرکران.
تیرۆرستانی دەستگیرکراو بەناوەکانی (م،ف،خ) لەدایکبووی ساڵی 1992ـی موسڵە و بەپلەی ئەمیری شەرعی ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە بەناو ویلایەتی موسڵ کاریکردووە و لەگەڵ دەستپێکی هەڵمەتی ئازادکردنی موسڵ لە شارەکە هەڵهاتووە،
(م،ع،ع) لەدایکبووی ئەسکەندەرییەی بابل، پێشینەی کاری تیرۆری هەبووە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).
پاش دەستگیرکردنیان، ڕادەستی یاسا کران بە مەبەستی سزادانیان.
شایەنی باسە، بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەکانی هاوپەیمانان بە درێژایی جەنگی داعش هەماهەنگ بوون لە ڕووبەڕووبونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر، لە پاش جەنگیش لە ئۆپەراسیۆن و کارە هاوبەشەکانیان بەردەوامبوون لەپێناو دەستگیرکردن و ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی گروپە تیرۆرستییەکان.
ئامانج لەم ئۆپەرسیۆنانەدا بریتییە لە لەناوبردنی مەترسییەکانی شانە نوستووەکانی تیرۆرستان و ڕووبەڕووبونەوەی هەر مەترسییەکی تیرۆر لەسەر سەلامەتی و گیان و ماڵی هاوڵآتییان.