دژەتیرۆر و هاوپەیمانان تیرۆرستێک دەستگیردەکەن
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان تیرۆرستێک دەستگیردەکەن
پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد ، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا هێزەکانی دژەتیرۆر و هێزەکانی هاوپەیمانان لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەر تیرۆرستێک دەستگیردەکەن.
تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (م، ا ، ج) لەدایکبوونی ساڵی 1985ی ناوچەی بلد لە پارێزگای سەڵاحەدین، ناوبراو پێشینەی کاری تیرۆرستیی هەبووە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش).
پاش دەستگیرکردنی ، ڕادەستی یاسا کرا بە مەبەستی سزادانی.