بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
English  |  کوردی  |  عربي

گۆتیرێز داوای (بێدەنگکردنی چەکەکان) دەکات لە مانگی ڕەمەزاندا

2024-03-11
فۆتۆ: 
گۆتیرێز داوای (بێدەنگکردنی چەکەکان) دەکات لە مانگی ڕەمەزاندا

 

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێز ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند "ئەمڕۆ سەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە، کە موسڵمانان لە سەرتاسەری جیهاندا تێیدا بەهاکانی ئیسلام بڵاودەکەنەوە، بەڵام لەم کاتەدا جەنگ و کوشتار لە غەززە بەردەوامە"

 

هەروەها گۆتیرێز داوای ئازادکردنی دیلەکانی لای بزووتنەوەی حەماسی کرد لەپێناو هێورکردنەوەی ئەو دۆخەی کە غەززەی تێدایە و بەشێکی زۆری خەڵکەکەی دەستیان بە خواردن و پێداویستی پزیشکی ناگات"

 

ڕاشیگەیاند "یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیی لە دۆخێکی خراپدایە، هەڕەشەی هێرشی ئیسرائیلیش بۆ سەر ڕەفح لەوانەیە خەڵکی غەززە بەرێت بەرەو دۆخێکی خراپتر لە دۆزەخ"


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved