ئەمڕۆ سێشەممە، ڕوسیا بەرپەچدانەوەی ژمارەیەک هێرشی بۆ سەر سنوورەکانی ڕاگەیاند
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پاراستنی سنور سەر بە دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ئەو وڵاتە، لە هەردوو ناوچۆ بلگۆرد و کۆرسک، بەرپەچی دوو هێرشی چەکداریان داوەتەوە کە لە ئۆکرایناوە کراوەتە سەریان و ئامانجیان بەزاندنی سنوورەکانی ڕوسیا بووە.
دوو گروپی چەکداری ڕوسی کە لە ڕیزەکانی سوپای ئۆکراینا شەڕدەکەن، بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکە ڕاگەیاند و لە هەژماری خۆیان لە تۆڕی تەلەگرام بەڵێنی دوبارەکردنەوەی هێرشی هاوشێوەشیان داوە.