بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
English  |  کوردی  |  عربي

سوپای ئیسرائیل: لە 5 مانگدا زیاتر لە 4500 پێگەی حزبوڵا لە سوریا و لوبنان بە ئامانجگیراون

2024-03-13
فۆتۆ: 
سوپای ئیسرائیل: لە 5 مانگدا زیاتر لە 4500 پێگەی حزبوڵا لە سوریا و لوبنان بە ئامانجگیراون

سوپای ئیسرائیل لە ئامارێکدا کە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە هێزەکانیان لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا توانیویانە زیاتر لە 4500 بارەگای حزبوڵا لە سوریا و لوبنان بکەنە ئامانج

 

بەپێی ئامارەکەی سوپای ئیسرائیل، لەو هێرشانەی کە تێیدا پێگەکانی حزبوڵای کردووەتە ئامانج، 3100 هێرش لە زەوییەوە ئەنجامدراوە، 1200 هێرش لە ئاسمانەوە، لە ئەنجامیشدا زیاتر لە 300 چەکداری حزبوڵا کوژراون.

 

لە کۆتاییشدا سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئەم هێرشانە بەردەوامدەبن تا ئەوکاتەی کە هاوڵاتیانی ئیسرائیل دەتوانن بە سەلامەتی بژین و بگەڕێنەوە ماڵ.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved