دژەتیرۆر و هاوپەیمانان تیرۆرستێک دەستگیردەکەن
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش، توانرا تیرۆرستێکی داواکراو لە سنووری چەمچەماڵ دەستگیربکرێت.
تیرۆرستی داواکراو (ا، ا، ج) لەدایکبووی ساڵی 1990ـی دیالە، پێشینەی کاری هابووە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش) و لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بە ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوە.
پاش دەستگیرکردنی، دەستبەجێ ڕادەستی یاساکرا بە مەبەستی سزادانی