بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
English  |  کوردی  |  عربي

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: دەمانەوێت هێزە عێراقییەکان هێندە بەهێزبن کە بتوانن بەرپەچی هەموو هەموو مەترسییەک بدەنەوە

2024-03-14
فۆتۆ: 
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: دەمانەوێت هێزە عێراقییەکان هێندە بەهێزبن کە بتوانن بەرپەچی هەموو هەموو مەترسییەک بدەنەوە

ئالینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی سەباحی عێراقیی بڵاویکردووەتەوە، باسی لە داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کردووە

 

باڵیۆزی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ دەستپێکی کاری لیژنەی باڵای سەربازیی ئەمریکا-عیراق بەم دواییانە، بەرپرسانی باڵای ئەمریکی و عێراقی گفتوگۆ دەکەن سەبارەت بە گۆڕانکاری لە کاری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی،  بە دیاریکراوی بوونی سەربازیی ئەمریکیی لە عێراق، کە هەمێشە پاڵپشتی عێراقییەکان بووە لە شکستپێهێنانی داعشدا.

 

ئاماژەش بەوەدەدات کە ئەمریکا پابەندە بە پاراستنی ئاسایشی عێراق و سەروەری خاکەکەی، بۆیە لەپاڵ عێراقییەکان وەستاین لە ڕووبەڕووبونەوەی ئەو ڕێکخراوە، دەشمانەوێت هێزە عێراقییەکان ئەو توانایەیان هەبێت بۆ ڕووبەڕووبونەوەی مەترسییەکانی ئەو ڕێکخراوە لە هەریەکە لە عێراق و سوریا.

 

ئالینا ڕۆمانۆوسکی باس لە پەرەپێدان لە پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکاش دەکاتەوە و دەڵێت ئێمە پێویستمان بە زیاتر لە تەنها پەیوەندییەکی سەربازیی هەیە، بەڵکو پێویستمان بە پەیوەندی ئابوری و پەروەردەیی و میللی هەیە کە بتوانێت عێراقێکی خاوەن ئاسایش و سەروەریی ببەستێتەوە بە جیهانەوە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved