بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
English  |  کوردی  |  عربي

گفتوگۆکانی عێراق-ئەمریکا بۆ كشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، تا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بەردەوامدەبێت

2024-03-14
فۆتۆ: 
سەرچاوەیەکی عێراقی بۆ ڕۆیتەرز: گفتوگۆکانی عێراق-ئەمریکا بۆ كشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، تا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بەردەوامدەبێت

لە سەرەتای ئەمساڵەوە دانوستانەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بۆ کارەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق دەستیانپێکردووە و لەسەر ئاستی باڵای سەربازی و دیپلۆماسی لەنێوان بەرپرسانی هەردوو وڵاتدا گفتوگۆی لەسەر کراوە.

 

ئەم گفتوگۆیانە دوای ئەوە هات کە لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕووبەڕوبوونەوە و هێرش ڕوویدا لەنێوان هێزەکانی ئەمریکا و گروپە چەکدارەکانی عێراق، کە لێکەوتەی جەنگی نێوان غەززە-ئیسرائیل بوون.

 

ئەوانەی داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن، بەشێکن لە گروپە شیعییەکان، گروپە چەکدارەکان، بەپێچەوانەوە بەشێکی دیکە لە شیعەکان و کورد و سونە ترسیان لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان هەیە لە عێراق کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دروستبوونی بۆشاییەک لە دەسەڵاتی عێراقدا.

 

سەرەڕای گفتوگۆکان، ئەمریکا نایەوێت کشانەوەی ڕاوێژکارە سەربازییەکانی لە عێراق بخاتە چوارچێوەی گفتوگۆکانی کشانەوە، نەک تەنها ئەوە، بەڵکو ئەمریکا لەسەر زاری باڵیۆزەکەیەوە لە عێراق ئەوەی ڕاگەیاندووە کە نایانەوێت پەیوەندییەکانیان تەنها لە چوارچێوەی پەیوەندی سەربازی بمێنێتەوە، بەڵکو دەیانەوێت پەرەیپێبدەن و فراوانی بکەن.

 

بابەتەکە تەنها ئەمریکا نییە، بەڵکو ژمارەیەک بەرپرسی باڵای عێراقیش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بە تەواوی لە عێراق بە دوور دەزانێت.

 

حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشوی عێراق، ڕایگەیاندووە کە لەو بڕوایەیا نییە ئەمریکا بە تەواوی لە عێراق بکشێتەوە، دەشڵێت هەستێک هەیە کە بوونی ئەو هێزانە لە عێراق هۆکاری دروسکردنی کێشەیە نەک دابینکردنی چارەسەر وەک ئەوەی بەرپرسەکانی ئەمریکا باسیدەکەن


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved