بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
English  |  کوردی  |  عربي

نزیک بە 80 هاولاتی غەززە بەهۆی ژمارەیەک هێرشەوە گیانیانلەدەستدا

2024-03-16
فۆتۆ: 
نزیک بە 80 هاولاتی غەززە بەهۆی ژمارەیەک هێرشەوە گیانیانلەدەستدا

نزیک بە 80 هاولاتی غەززە بەهۆی ژمارەیەک هێرشەوە گیانیانلەدەستدا

 

بەپێی سەرچاوە میدیاییەکانی غەززە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی ژمارەیەک هێرشەوە، گیانیانلەدەستداوە، دەیانی دیکەش برینداربوون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.

 

بەپێی زانیارییەکان، بەشی زۆری هێرشەکان لەڕێگەی ئاسمانییەوە بووە، کە ژمارەیەک باڵەخانە و خانووی کردووەتە ئامانج، بەشێکی دیکەشیان بە موشەک و هاوەن ئەنجامدراون.

 

ئەم هێرشانە تا بەرەبەیانی شەممە بەردەوامبوون و ژمارەی ئەوانەی بەهۆیانەوە گیانیانلەدەستداوە  گەیشتووەتە 80 کەس و دەیانی دیکەش برینداربوون.

 

بەپێی دوایین ئامار لە ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە تا ئێستا، 31.490 کەس لە دانیشتوانی غەززە بەهۆی جەنگ و ئاڵۆزیەکانەوە گیانیانلەدەستداوە، 73.439 کەسیش برینداربوون


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved