بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
English  |  کوردی  |  عربي

باڵیۆزی ئەمریکا: پشتیوانی قوربانیانی هەڵەبجە دەکەین

2024-03-16
فۆتۆ: 
باڵیۆزی ئەمریکا: پشتیوانی قوربانیانی هەڵەبجە دەکەین

باڵیۆزی ئەمریکا: پشتیوانی قوربانیانی هەڵەبجە دەکەین

 

ئەمڕۆ لە یادی 36 ساڵەی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە، ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 

لە پەیامەکەیدا باڵیۆزی ئەمریکا دەڵێت "لەمڕۆ ڕۆژەدا یادی کۆمەڵکوژیە قێزەونەکەی هەڵەبجە دەکەینەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ عێراقییەکان و کوردەکاندا، پشتیوانی قوربانیانی ڕووداوەکە و خێزانەکانیان دەکەین، پابەندین بە هەوڵەکانمان بۆ چاکبونەوەیان".

 

باڵیۆزی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوەدەدات کە دەبێت هەموان پێکەوە کار بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بکەین و ڕێگربین لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سەرانسەری جیهان.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved