بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
English  |  کوردی  |  عربي

هەوڵی لەناوبردنی کەسێکی نزیک لە پوتن پوچەڵ دەکرێتەوە

2024-03-17
فۆتۆ: 
هەوڵی لەناوبردنی کەسێکی نزیک لە پوتن پوچەڵ دەکرێتەوە

میدیاکانی ڕوسیا ڕایانگەیاند، دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە توانیویانە هەوڵی کوشتنی کەسێکی نزیک لە ڤلادیمێر پوتن پوچەڵبکەنەوە، بەبێ ئەوەی ناوی کەسەکە ئاشکرابکرێت.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن ڤلادیمێر ڕوگۆف سەرۆکی جوڵانەوەی "ئێمە لەگەڵ ڕووسیاین" بڵاوکراوەتەوە، ئەو هەوڵە ئۆکراینیەکانی لە پشتەوە بوون و بەڵام بەهۆی ئاگایی پێشوەختی هێزە ئەمنییەکانی ڕووسیاوە توانراوە شکستی پێبهێنرێت.

 

ئەم هەوڵی کوشتنە دوای ئەوەهات کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو چەندین جار گروپەکانی ئۆکراینا هەوڵی بەزاندنی سنوری ڕوسیا و ئەنجامدانی کردەی سەربازییان داوە لە ناو ڕوسیا.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved