بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
English  |  کوردی  |  عربي

دژەتیرۆر دانپێدانانی تیرۆرستێک بڵاودەکاتەوە

2026-08-15
فۆتۆ: 


پاش بەدواداچوون و پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا توانیان تیرۆرستی داواکراو (قوسەی محەمەد شوکر مەحمود) لەدایکبووی ساڵی 1981 و خەڵکی بەغدا، دەستگیربکەن؛ کە پێشینەی پەیوەندی و کارکردنی لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش هەبووە.

بەپێی دانپێدانانەکەی، لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعشەوە کردووە و سەرەتا لە چالاکییەکانی پەیوەست بە مزگەوت و بانگەوازدا بەشداری کردووە. هەروەها دان بەوەدا دەنێت کە لەسەر دەستی کەسێک بە ناوی «ئەبو ئەیوب» بەیعەتی ڕێکخراوەکەی کردووە و بۆ ماوەی نزیکەی حەوت تا هەشت مانگ لەو بوارەدا کاری کردووە.

دواتر چەکی پێدراوە و خراوەتە ناو کاری پاسەوانی، هەروەها مانگانە بڕی 180 هەزار دیناری وەک کەفالە وەرگرتووە

دوای ڕووخانی ڕێکخراوەکە بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵهاتووە و لە سنووری پارێزگای سلێمانی نیشتەجێبووە، لە ئێستادا ڕادەستی یاساکراوە بەمەبەستی سزادانی.

 

 


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved

CTG KURDISTAN © 2023, All Rights Reserved